ڕاپۆرتی كارو چالاكی یه كانی ناوه ندی كۆمه ڵگای كوردی

 

هه ر له سه ره تای دامه زراندنی یه وه وه ك كۆمه ڵگایه ك له به هاری ساڵی2001 دا(2001/3/5) وه ك پێویستی یه كی حه تمی بۆ كۆكردنه وه و هاوكاری كردنی كورده كانی نیشته جێی ئه م هه رێمه له هه موو ڕوویه كه وه ، وه ك سه رجه م لایه نه كانی كۆمه ڵایه تی، سیاسی، ده روونی، ته ندروستی، په نابه ری، خانووبه ره، شارستانی و یاسایی، وه رگێڕان، په روه رده و خوێندن، ڕۆشنبیری گشتی، وه كاله ت له نێوانU.K و كوردستان، و جه ندین بواری دیكه ی جیا جیاكه له خواره وه هه ندێك له و چالاكی یانه باسكراون.

1 . كۆبوونه وه یه كی گشتی بۆ سه رجه م كورده كان له به هاری ساڵی 2002 دا كه نزیكه ی 150 كورد ئاماده بوون و تێیدا به تێر و ته سه لی گفت و گۆ كرا له سه ر كارو چالاكی و ئامانجه كانی كۆمه ڵگا و چه ندین پێسنیارو بۆچوونی جیاواز ئاڵ و گۆڕ كران و وه ڵامی سه رجه م پرسیاره كانی ئاماده بوان درانه وه هه رله هه مان كاتدا خواردنی فۆلكلۆری كورده واری پێشكه ش به ئاماده بوان كراو به ئاهه نگی هه ڵپه ڕكێ و گۆرانی كوردیش كۆتایی به ئاهه نگه كه هێنرا. شایانی گوتنه كه چه ند كه سانێك له خه ڵكانیناوخۆی ئه م ووڵاته ش بانگهێشت كرابوون و ئاماده ی كۆبوونه وه كه بوون و به شداریان كرد له چالاكی هه ڵپه ڕكێی كوردی دا، به زمانی ئینگلیزیش به خێرهاتنیان كرا. چه ند به ڵگه یه كی تۆمار كراومان لایه به كاسێتی ڤیدیۆ و وێنه ی فۆتۆگرافی. كه وه ك ئه رشیفی خۆمان پاراستوومانن.

2.  دروست كردنی په یوه ندی یه كی توندو تۆڵ و تۆكمه له گه ل زۆربه ی هه ره زۆری دام و ده زگاو دامه زراوه ناوخۆیی یه كانی شاری ساڵفۆرد و مانچێسته ر بۆ به كارهێنانیان وه ك كه ناڵێك بۆ خزماتگه یاندن به سه رجه م كورده كان و زۆرجاریش بۆ خه ڵكانی دیكه ش كه كورد نه بوون و به ڵام كه ڵكیان له ئێمه وه رگرتووه و زۆر به شانازیشه وه ئه مه مان به ئه ركی سه رشانی خۆمان زانیوه و هه میشه ش به رده وام ده بین كه له ڕێگای كۆمه ڵگاكه مانه وه خزمه ت به هه موو ئه و په نابه رانه بگه یه نین، سه ر به هه رنه ته وه یه ك بن  ئێمه به یه كسانی خزمه تیان پێده گه یه نین. له م ڕووه وه سه ردانی زۆربه ی ئه و كوردانه مان كردوه كه تازه ده گه یشتنه ئه م ناوچه یه وه ك داواكارانی په نابه ری بۆ ئه وه ی ده ستبه جێ هاوكاریان بكه ین و نه هێلین كه ئه وان هه ست به ته نیایی و نامۆیی بكه ن. تا ئه و كاته ی كه خۆیان كه مێك چاویان ده كرایه وه  ئه وجا ئه وان سه ردانی ئێمه یان ده كرد بۆ ئه و شوێنانه ی كه ئێمه لێی داده نیشتیین بۆ هاوكاری كردنیان. ئه و جێگایانه س بریتی بوون له:

Salford Play House, Salford Council for Voluntary Services, Catherine House, The Kurdish Community Centre At The Angel له م جێگایانه جگه له ڕۆژانی كۆتایی هه فته، زۆربه ی ڕۆژه كانی هه فته ئاماده بووین بۆ هاوكاری كورده كان و خه ڵكانی دیكه ش، چ ڕاسته وخۆ یان ناڕاسته و خۆ كه وه ك وه رگێڕ له نێوان كورده كان و ئه و خه ڵكه ئینگلیزانه ی كه كاریان له گه ڵ ئێمه دا ده كرد.

 

3.  هه ڵمه تی كوتان دژی نه خۆشیی سیل و نه خۆشی یه كانی دیكه ش وه هه روه ها ئه نجامدانی پشكنین (فه حس) ی سنگ بۆ زۆربه ی كورده كان ئه نجام دراوه له لایه ن ناوه نده كه مانه وه بۆ پرێزگاری كردن و دڵنیابوون له ته ندرووستی باشی ئه و كوردانه ی كه ده گه یشتنه ئه م ناوچه یه وه داواكارانی په نابه ری. ئه مه ش به هاوكاری له گه ڵ داموده زگا ته ندروستی یه كان و و سه ردانكه ری ته ندروستی شاری ساڵفۆرد.

 

4.  له چاپدانه وه ی زیاتر له 250 دووسه دو په نجا فه رهه نگی سانا بۆ فێر بوونی زمانی ئینگلیزی و دابه شكردنیان به سه ر كورده كاندا به بێ به رانبه ر. ئه مه به هاوكاری له گه ڵ كانسڵی ناوخۆ دا ئه نجاممان داوه.

 

5. ئه نجامدانی كۆبوونه وه له گه ڵ ئه ندامانی په ڕله مان، كانسڵه كان، ماێی یه كان، پۆلیس و كه سانی گرنگی تایبه تمه ند له بواری په نابه ریدا بۆ خزمه ت گه یاندن به سه رجه م كوردان.

 

6. به شداری ڤیستیڤاڵی ساڵانه ی هه فته ی په نابه ران به چالاكی جۆراو جۆر له ئاهه نگ و هه ڵپه ڕكێی كوردی و شانۆو چه ندین چالاكی هه مه جۆری دیكه ش.

7. كردنه وه ی چه ندین خوولی جۆراو جۆری وه ك (زمان. كۆمپیوته ر. مۆڵه تی ئۆتۆمۆبیل لێخوڕین به شێوه ی تیۆری. یاسای ئه م ووڵاته به شێوه یه كی گشتی كه بریتی بوو له باسكردنی لایه نی ڕامیاری، جوگرافیا، ئابووری، مێژوو، داب و نه ریت، شارستانێتی، كلتورو..هتد. خوولی خۆبه خشی سه باره ت به كاركردن بۆ هاوكاری گروپ و كۆمه ڵه كان. خوولی دروستكردنی خواردن به شێوازی دروست و خاوێن و چه ندین خوولی دیكه ش. له سه رجه م ئه م كۆرسانه دا كورده كان و زۆر جار خه ڵكانی دیكه ش بۆیان هه بوو به شداری بكه ن كه بۆ هه مووان به خۆڕایی و بێ به رامبه ر بووه و زۆركات كرێی هات و چۆش دراوه ته وه به به شداربووان. سه رجه م ئه م چالاكی یانه به هه ماهه نگی له گه ڵ كۆ لێژه كان و دام ده زگاكانی دیكه ی په یوه ندیدار به بواری په روه رده و فێركردنه وه بووه. هه وڵی ته واومان داوه كه دانانی كاتی خوێندن له م خوولانه دا گونجاو بێت له گه ڵ كاتی كورده كاندا به تایبه تی له كاتی ئێواران و ویكئێند دا واته شه ممان و یه ك شه ممان.

 

8. ئه نجامدانی گه شتی ساڵانه بۆ كورده كان به خۆڕایی و به بێ به رانبه ر. له سه یرانه ئاهه نگێكداكه ساڵی ڕابردوو سازمانكرد بۆ شاری بلاك پووڵ تێیدا زیاتر له 30 كورد به شداری یان كرد.

 

9. به شداری كردن له هه ردوو ڤیستیڤاڵی ساڵانه ی شاری ساڵفۆرد و مانچسته ر كه له بیوڵ هیڵ پارك و هیتن پارك ئه نجام ده درێن و تێیدا خه ڵكانێكی زۆر به شداری ده كه ن. ناوه نده كه مان ڕۆڵی كاریگه ری خۆی ده گێڕێت ساڵانه له م بواره دا. شایانی ووتنه كه ساڵانه بڕوانامه ی ده سخۆشی و ڕێزلێنان و سوپاسنامه ده به خشرێت به كورده كان.

 

10. دۆزینه وه ی كارو هاوكاری كردنی كورده كان سه باره ت به ڕه خساندنی بواری ئیشكردن، ئه مانه ش له ڕێگه ی لایه نه په یوه ندیداره كانه وه ئه نجاممان داوه و به رده وامیشین له هه وڵداندا.

 

11. ئه نجامدانی كۆبوونه وه ی تایبه ت و فراوان له گه ڵ ئه و كوردانه دا كه داوای په نابه ری یه كانیان له لایه ن وه زاره تی ناوخۆی به ریتانیاوه ڕه تكراوه ته وه و یارمه تی یه كانیان بڕاوه و له هه مان كاتیشدا بڕیاری ده ركردنیان دراوه له م ووڵاته. بۆ ئه م مه به سته ش سه رجه م لایه نه په یوه ندی داره كان، ڕاگه یاندن، حكومه ت ئاگادار كراوه ته وه له وه ی كه ئه م باروو دۆ خه تایبه تمه ندی خۆی هه یه و كورده كان ووڵاتیان نی یه، هه ر بۆیه ش بڕیاری ناردنه وه یان ناڕه وایه و پێ‌ێلكردنێكی ئاشكرای مافی مرۆڤه. ناوو ناونیشانی زۆربه ی هه ره زۆری ئه و كوردانه مان لایه له كاتی پێویستدا ئاگاداری یان ده كه ینه وه له هه ر باروو دۆخێك و هه ر بڕیا رێكی نوێ.

 

12. ئه نجامدانی خۆ پیشاندانێكی گه وره بۆ سه رجه م كوردانی ئه م ناوچه یه له ( نۆرس وێست)، دژی داگیركاری ووڵاتانی ئیقلیمی بۆ ناو خاكی كوردستان و دژی دكتاتۆری له ناچوو. كه تیایدا سادان كورد به شداریان تێدا كرد.

 

13. چاوپێكه وتنی جیا جیا له كات و بۆنه جووداكاندا له گه ڵ كه ناڵه كانی ڕاگه یاندن( ڕۆژنامه كان، ته لێفزیۆنه كان، ڕادیۆكان..هتد.).

 

14. سازدانی كۆڕو كۆبوونه وه ی تایبه ت بۆ زۆر به ی زۆری بۆ نه نه ته وه یی و نیشتمانی یه كان، خۆش و ناخۆشه كان بۆ نموونه ( یادی هه ڵه بجه، ڕاپه ڕین، ئه نفال، پرسه ی شه هیدانی یه كی شوبات، شه هیدانی حه سه كه و قامیشلوو، شه هیدانی خۆپیشاندانه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان، نه ورۆز، ڕووخانی دكتاتۆر، ناڕه زایی دژی تیرۆرستان و داگیركه ران....هه روه ها چه ندین یادو كاره سات و بۆنه ی دیكه ش). له كاتی مردنی كه سێك دا به گوێره ی توانا پرسه ی بۆ دا ده نرێت و كارئاسانی بۆ ده كرێت بۆ ناردنه وه ی ته رمه كه ی بۆ كوردستان.

 

15. له و كارو چالاكی یانه ی كه به م زووانه ئه نجاممان داون بریتین له مانه ی خواره وه.

 

ا. ئه نجامدانی هه ڵبژاردنێكی گشتی له ڕێكه وتی شه ممه، 2003/10/11 بۆ ده ستنیشانكردنی چه ند كه سێكی شیاوو لێهاتوو بۆ كۆمیته ی به ڕێوه بردنی ناوه نده كه مان و هه روه هه بۆ نوێنه رایه تیكردنی كورده كانی ئه م ناوچه یه ش. دوای ئاگاداركردنه وه ی سه رجه م كورده كان له ڕێگه ی نامه ناردن و ته لێفۆن كردنه وه،  ژماره یه كی زۆر له كورده كان ئاماده بوون و به وپه ڕی ئازادی یه وه دوای ڕه خساندنی بوار بۆ هه مووان هه مووبه شداربووان مافی ده نگدان و خۆپاڵاوتنیان یه كسان بوو. دوای گفت و گۆیه كی چڕو پڕ و خۆهه ڵسه نگاندن و خۆ پاڵاوتن به ڕێگه ی ده نگدانی نهێنی و ئازاد توانرا سه رجه م به شداربووان ده نگ بده ن به وپه ڕی خۆشحاڵی یه وه. سێ كه سی سه ره كی ده ستنیشان كران كه زۆرینه ی ده نگه كانیان به ده ستهێنا، كه بریتین له م به ڕێزانه

 

 

 

( فازیل جه مال موسته فا- سه رۆك -).

 

(  هۆگر ئه حمه د عه لی به رپرسی ئابووری، خه زنه دار -).

 

( شاهۆ غه ریب سكرتێر -).

 

( له یلا ئه حمه دی ئه ندامی یه ده ك -).

 

( هه ڤاڵ كه ركوكی ئه ندامی یه ده ك -).

 

دواتریش دوای گفت و گۆیه كی نێوان ئه م به ێزانه بڕیاردرا كه چه ند به ڕێزێكی دیكه ش بوونه ئه ندامی یه ده كی كۆمته ی به ڕێوه بردن. ئه مه ش ناوی ئه م به ڕێزانه یه:

 

فه تحی میرزایی، دلێر ماحه ممه د، فه ره یدوون مارووفی، فه رهاد موحه ممه د، حه سه ن ده رزی.

 

ب- كۆ بوونه وه له سه ر ڕفرانده م واته ڕاپرسی(گشتپرسی)، كۆكردنه وه ی ئیمزا(واژۆ) له ڕێگای چه ند كه سێكه وه و له چه ند بنكه یه كی شاری مانچسته ر، ساڵفۆرد، لێڤرپووڵ و شاره كانی تری ده وروبه ری دیكه ش.

 

ج- سیمینارێكی هونه ری بۆ مامۆستای هونه رمه ندی ده نگخۆشی كورد( حه سه نی ده رزی). له ڕێكه وتی شه ممه، 2003/11/29. زیاتر له 100 سه د كورد ئاماده بوون كه به خۆ ڕایی و بێ به رانبه ر بوو. چه ند بابه تێكی هونه ری گۆرانی و میوسیكی كوردی پێشكه ش كراو خواردنی كوردی ( یاپراخ) پێشكه ش به ئاماده بووان كرا. زۆر به گه رمی به خێرهاتنی مامۆستا حه سه ن كرا.

 

د- كردنه وه ی خوولی زمان و كۆمپیوته ر. هه موو ڕۆژانی شه ممه. كاتژمێر 12 بۆ 4 ی ئێواره، كه وهك سه نته رێك وایه بۆ كورده كان، هه ر پێویستی یه كی یان هه بێت له ڕووی زمانه وانی و فێر بوونی چۆنێتی به كارهێنانی كۆمپیوته ر و ئینتێرنێت و به رنامه كانی دیكه ی ئه م بوارانه هاوكاری ته واویان ده كرێت. وه ڵامی سه رجه م پرسیاره كانیان ده درێته وه مه هه ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی. زۆربه ی كێشه كانی دیكه شیان بۆپ چاره سه ر ده كه ین. به شدار بوون بۆ هه موانه و به خۆڕایی یه.

 

‌‌‌‌‌‌‌هه- گێڕانی پرسه یه ك، ڕێكه وتی هه ینی، 2004/1/2 بۆ هاوڕێی به ڕێزمان كاكه (به شدار موحه ممه د). كه له كاتی ئیشكردنی دا به كاره ساتی ئۆتۆمۆبیل كۆچی دوایی كرد، ده ستنیشانكردنی 4 چوار كه س بۆ سه رپه رشتی پرسه كه و كۆكردنه وه ی كۆمه ك كه له لایه ن ئاماده بووانه وه به خشرابوو، هه روه ها كارئاسانی كردن بۆ ناردنه وه ی ته رمه كه ی. له هه مان كاتدا پرسه دایكی دوو شه هید ( پووری به ڕێز كاك سه مه دی مه لاحه مید) به ڕێوه چوو.

 

و- كۆبوونه وه یه كی گرنگ سه باره ت به ڕه وشی كوردستان و عێراق پرسی فدڕاڵی و خۆئاماده كردن بۆ ئه گه ر و پێشهاته كان، ڕێكه وتی شه ممه، 2004/1/24    

 

ز- پرسه و چله ی شه هیدانی یه كی شوبات و یادی هه ڵه بجه، ڕێكه وتی، شه ممه، 2004/2/7،  و یه ك شه ممه، 2004/3/14.

 

دوای ئه نجامدانی 8 هه شت كۆبوونه وه به تێر و  ته سه لی به رنامه كاری ناوه ندی كۆمه ڵگای كوردی (كاك) تاوو توێ كراو كۆنسێرت و ئاهه نگێكی گه وره و قه شه نگ بۆ سه رجه م كوردان سازكرا. به ڕێزان هونه رمه ندان( حه سه نی ده رزی، ڕه شیدی فه یزی نه ژادی و چه ند هونه رمه ندێكی دیكه) به شداری یان تێدا كردوو به گۆرانی و میوسیك، هه ڵپه ڕكێی كوردی، شانۆگه ری به زمه ساتی، خوێندنه وه ی چه ندین ووتار، هۆنراوه، سروودی نه ته وه یی و نیشتیمانی، پێشانگای كارو چالاكی یه كانی ناوه نده كه مان و چه ندین جالاكی جۆراو جۆری دیكه، كه بۆ یه كه م جار بوو ئاهه نگی له و شێوه یه له م ناچه یه دا سازبكرێت، خه ڵكێكی یه كجار زۆر له كوردان و میوانانی دیكه ش ئاماده بوون، هه موو لایه ك زۆر خۆشحاڵ بوون.

 

به رنامه كاری داهاتووشمان سازدانی سیمینارێكه له سه  

  مێژووی كورد. له داهاتوودا ئاگادارتان ده كه ینه وه.